١٨ ئەیلوول ٢٠١٦ - ١٤:٢٦
زاخارۆڤا: پاور بۆ تێگەیشتن لە وشەی "شەرم" سەردانی سوریا بکات

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا لە کاردانەوە بەرامبەر قسەکانی نوێنەری ئەمریکا لە ڕێکخراوی نەتەوەکان سەبارەت بەمەی کە ماریا زاخاڕۆڤا دەبێ لە ئیدعای هاوکاری ئەمریکا لەگەڵ داعش شەرمێون بێت وتی : بانگ دەکەم لە سامانتا پاور بۆ تێگەیشتن لە وشەی شەرم، سەفەری سوریا بکا .

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی  تاس، ئەم قسانەی زاخارۆڤا لە نێو فەیسبووکەکەی  سامانتا پاور کە بابەتێکی دانا بوو  نووسرا بوو  .

زاخارۆڤا  لە کاردانەوە بەرامبەر بەم قسانەی پاورنوسی :  سامانتا پاوری خۆشەویست بۆ ئەوەی  لە مانای وشەی شەرم بە باشی تێ بگەی  پێشنیار دەکەم  سەردانێکی سوریا بکا و لەگەڵ  خەڵکەکەی دیدار بکە  نە ئەوەی لەگەڵ نوسرە  یان نەیارانی میانەڕەو سەبارەت بە ڕادەست کردنی یارمەتی مرۆڤدۆستانە کە واشینگتۆن زۆر لەسەری نیگەرانە، قسە بکەی ، نە ئەوەی  لەگەڵ  ئەوانەی کە لە ڕۆژاوا دەژین  وسەبارەت بە داهاتووی هاوڕێ لەگەڵ سەرکەوتنی ئەم وڵاتە قسە دەکەن بەڵکوو  لەگەڵ خەڵکی سوریا کە لە سوریا دەژین سەرباری ئەم ڕاستییە دیدار بکە کە نیزیکەی  شەش ساڵ وڵاتەکەی لەبەر دەستێوەردانی واشینگتۆن تووشی ئەزموونێکی خوێناوی بووە.

نوێنەری وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا وتی کە لەگەڵ خەڵکی سوریا لەوان نوێنەری نەیارانی سوری، لەگەڵ بێ باو ک و دایکانێک کە هاتوونەتە ڕوسیا  کە بکەونە ژێرچارەسەری  و لەگەڵ پەیامنێرانێک دیداری کردووە  کەوایە پاوریش دەتوانێ  وەها ئەزموونێکی هەبێت و سەردانی سووریا بکات.

زاخارۆڤا وتی :  بە وتەی ئێوە کە دەڵێن ئەمریکا ناتوانێ  داکۆکی لەو کەسانە بکات کە سەری شارومەندانی ئەمریکی لە یەک کردوەتەوە  تکایە ئەو وێنەیە ببینن کە لەگەڵ ئەم وتارە لەنێو ویکی پێدیایە و لەو دا رونالد ریگان سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ شاندێک لە موجاهدینی ئەفغانستانی لەساڵی 1983 لە کۆشکی سپی دیداری کردبوو .

لە حەڤدەی سپتەمبەر، زنەرال ئیگور کوناشنکۆڤ  وتەبێژیو ەزارەتی بەرگری ڕووسیا  ڕایگەیاند کە فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانیی دزە داعش  پەلاماری ئاسمانی بۆسەر یەکەکانی دەوڵەتی سووریای ئەنجام داوە و 62 هێزی سوری کوژراون و سەد کەسی دیکەش بریندار بوونە.

زاخارۆڤا  بە ئاماژەدان بە زانیارییە  وتی کە  کردەوەی لەم چەشنە ، ڕووسیا ناچار دەکات بەم ئەنجامە بگا کە ئەمریکا و داعش لەگەڵ یەکتر هاوکاری دەکەن  ....

کۆتایی کورتە نامە/310